riklam

نیگەرانیەكانی یەكێتی ئەوروپا!

بیروڕا 09:47 PM - 2021-05-10
.

.

گوێ بەنیگەرانیی و ناڕەزایی ناوخۆ نەدرا، گوێ بەنیگەرانی و رەخنەی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئەمەریكاش نەدرا!

دەسەڵاتی بێدەسەڵاتی دادوەریی دوای كەتنەكەی دەست لەئەژنۆیەو لە بەرامبەر ئەو هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و دەرەكیانە دۆش داماوە.

من نازانم ئەو دادوەرانەی بڕیاری زیندانیكردنی رۆژنامەنوس و چالاكە مەدەنیەكانی بادینانیانداو ئەوانەش كە لە تەمیز پەسەندیانكرد ناخی خۆیان لەپەشیمانی دەخۆنەوە یان  بەو كاردانەوانە  دڵخۆشن و هەست بەگەورەیی و گرنگی خۆیان دەكەن، بەڵام دەزانم حكومەت و حزب تێدەگەن كە ئێمە لە دورگەی واق واق ناژین و ئەگەر چاومان لە پشتیوانیی و هاوكاری رۆژائاوا بێ، دەبێ گوێیان لێبگرین و بەها مرۆڤایەتیەكانیشیان لەبەر چاوبگرین!

زۆر بەداخەوە كارگەیشتە سەر بەیاننامەی ناڕەزایی یەكێتی ئەوروپا، كەچی هێشتا برادەران هەر بێباكن!

من دەپرسم ئایا ئێمە گەیشتوینەتە ئەو ئاستەی باكمان بەوانە نەبێ، كە ماوەی سی ساڵە دەمانپارێزن و هاوكاریمان دەكەن یان بەدوای بیانویەكی پایدۆزو جۆ بڵاودا دەگەڕێین؟

ئارێز عەبدوڵڵا

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket