riklam

خورماتوو..مەکتەبی رێکخراوەکانی یەکێتی خولێکی کۆمپیوتەر دەکاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2021-05-10
.

.

بە ئامادەبونی مەلا کەریم شکور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ ی ڕێکخستنی حەمرین و زانیار ڕەشاد لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکرتییەکانی حەمرین و گەنجانی خورماتوو کۆتایی هات بە خولێکی کۆمپیوتەر.

ئەمڕۆ دوو شەممە 2021/5/10 مەحمەد جاسم ئەندامی گروپی گەنجانی شار بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە 2021/4/19 ئێمە وەکو گروپی گەنجانی شار و بە سپۆنسەری بۆردی رێکخراوە جەماوەریەکانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەستاین بە کردنەوەی خولێکی کۆمپیوتەر تایبەت بە مایکروسوف ئۆفیس لە قاوەخانەی ماڵی کلتوری لە قەزای خورماتوو.

وتیشی ئامانج لە کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە زیاتر هوشیار کردنەوە و پێگەیاندنی گەنجە لە بواری زاستا،

هەر لەو بارەیەوە هونەر فاتیح یەکێک لە بەژداەبوانی خولەکە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:سوپاسی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکرتییەکانی حەمرین دەکەین بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە و بە هیوای ئەوەی زیاتر بەردەوام بن لە پشتیوانی گەنجان.

لە کۆتایشدا خەڵات و  بڕوانامە بەخشرایە بەژداربوانی خولەکە.

PUKmedia عەدالەت میعاد

photo_2021-05-10_18-05-40.jpg

photo_2021-05-10_18-05-41.jpg

photo_2021-05-10_18-05-42.jpg

photo_2021-05-10_18-05-43 (2).jpg

photo_2021-05-10_18-05-43.jpg

photo_2021-05-10_18-05-48.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket