riklam

قوباد تاڵەبانی و سەركردایەتی سۆران دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 11:38 AM - 2021-05-10
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران و چەند پەرلەمانتارێك كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پێشهات و دۆسییەی جێگە بایەخی هەردوولایان كرد. 

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران، ئارێز عەبدوڵڵا، هەڤاڵ زوبێر و هەژاری شەهید كوێستانی و هەردوو هەڤاڵ لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان و زێنەدین مەولود بریكاری وەزارەتی ئەوقاف ئامادەی بوون، لەبارەی بارودۆخی دەڤەری سۆران و باڵەكایەتی و پێداویستییە خزمەتگوزارییەكانی ناچەكە گفتوگۆ كرا. 

لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر باردۆخی ئێستای عیراق و خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەگەڵ بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەشداربووان لەبارەی تەوەرەكانەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket