riklam

گۆرانیبێژێكی ناوداری ئێرانی كۆچی دوایی كرد

ئەدەب وهونەر 09:37 AM - 2021-05-10
.

.

هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی عه‌بدولوه‌هاب شه‌هیدی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تاران كۆچی دوایی كرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10-5-2021  عه‌بدولوه‌هاب شه‌هیدی هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی له‌ ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌ساله‌ت له‌ تاران به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

شه‌هیدی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی وه‌ك شه‌جه‌ره‌یان، جه‌لیلی شاناز، حه‌سه‌ن ناهید و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ كاری كردووه‌ و چه‌ندین گۆرانی به‌ناوبانگی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ گۆرانییه‌كانی وه‌ك، نهێنی عود، ماڵئاوا عوده‌كه‌م، به‌بێ تۆ ناگوزه‌رێ، گوڵه‌ تازه‌كان، نیگای گه‌رمی تۆ، بكه‌ین.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر

 سەرچاوە/ ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket