riklam

مەكتەبی پەیوەندییەكان ئێوارەخوانێكی بۆ سەرۆك و مامۆستایانی زانكۆ رێكخست

ی.ن.ک‌‌ 11:39 PM - 2021-05-09
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ٩ی٥ی٢٠٢١، مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە و بە ئامادە بوونی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  ئێوارەخوانێكی بۆ سەرۆك و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان رێكخست.

لەو ئێوارەخوانەدا كە د.ئارام محمەد وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی و پۆلیتەكنیك و هەڵەبجە و گەرمیان و كۆیە و چەرمۆ و ژمارەیەك لە ڕاگری كۆلێژ و سەرۆك بەش و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەیبوون،  هاوسەرۆك لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لە ئامادەبوان كرد و داوای كرد پەروەردگار نوێژ و رۆژوی هەموو لایەك قبوڵبكات و مانگێكی پر لە خێر و خۆشی و بەرەكەت بێت بۆ میللەتەكەمان، پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ مامۆستایانی زانكۆ كە لە بارودۆخی ناهەمواری كۆرۆنا و لە هەموو قۆناغەكاندا نەیانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان پەكی بكەوێت و هیوای سەركەوتنی ساڵی خوێندنیشی بۆ سەرجەم خوێندكاران خواست.

دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامی پاڵپشتی و هاریكاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پرۆسەی خوێندنی باڵا بە ئامانجی گەشەپێدان و پێگەیاندنی نەوەیەكی پرچەك بە زانستی سەردەم،  هاوكات پێویستی سەربەخۆبونی زانكۆكانی كوردستان و شۆركردنەوەی دەسەڵاتەكان بۆ سەرۆكی زانكۆكان لە چوارچێوەی رێنمایەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی دانانی نەخشەو پلانی گونجاو و دروستكردنی كێبركێی زانستی لە نێوان زانكۆكان بە ئامانجی گەشەپێدان و پێشكەوتنی رەوتی زانست لە هەرێمی كوردستاندا جەختی لێكرایەوە.

PUKmedia مەكتەبی پەیوەندیەكان

 

5555.jpg

11122.jpg

ؤرلارلا.jpg

يببلبللا.jpg

3قققق.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket