riklam

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: په‌ڕه‌ سوتاوه‌كان بۆ خۆتان هه‌ڵبگرن

ی.ن.ک‌‌ 09:24 PM - 2021-05-09
.

.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دروستكردنی ده‌نگۆیه‌ك بۆ لابردنی ئه‌زمه‌یه‌كی واقعی كه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ په‌ڕه‌یه‌كی سوتاوه‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر پرسیاردایه‌.


زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سپاردنی ئه‌زمه‌یه‌ك به‌ ئه‌زمه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كی سوتاوه‌و خه‌ڵك پرسه‌ گرنگه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی مووچه‌ و قه‌یرانی دارایی و ئازادكردنی حوكمدراوانی بادینان و كاڵبوونه‌وه‌ی ئازادی راده‌ربڕینی بیرناچێته‌وه‌.

وتیشی: پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شانازی به‌ ئازادی راده‌ربڕین و ئاسایش و ئارامییه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری داوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆی نادادپه‌روه‌ری له‌كه‌یسی حوكمدراوانی بادینان له‌ناوخۆی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ناڕه‌زایی زۆر هه‌یه‌ و داوای ئازادكردنی ئه‌و حوكمدراوانه‌ ده‌كرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی شه‌خسی، له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ئازادی راده‌بڕینه‌وه‌ له‌ژێر پرسیاردایه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی دینای ده‌ره‌وه‌ی كاڵبوه‌ته‌وه‌و وڵاتان ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سود له‌دروستبوونی ئه‌زمه‌یه‌ك بۆ لابردنی ئه‌زمه‌یه‌ك نابینن و هیوادارم ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌ڕه‌ سوتاوه‌ به‌كاربهێنن، به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و له‌بری ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌یی و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ بده‌ن كه‌ به‌رۆكی خه‌ڵكی گرتووه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket