riklam

نه‌سروڵا سورچی: هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ داكۆكی له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌گۆڕه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:27 PM - 2021-05-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-5-2021، نه‌سروڵا سورچی له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان له‌ (سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌)ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كردو له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا دوای دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی پڕ به‌رهه‌م له‌مه‌ر دواپێشهاته‌كانی نێوخۆی هه‌رێم و عیراق و سنووره‌كه‌ سه‌ردانی ماڵی هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان كه‌سایه‌تی سنووری مه‌خموور ( حاجی عه‌لی گه‌زۆك ، مامۆستا سیروان ، خالید مام سلێمان ، مام عه‌بدوڵا مشاری ، شێخ عه‌بدموتلب ، سه‌ید عومه‌ر ) یان كرد ، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ك و هه‌روه‌ها بۆ قسه‌كردن و ئاماژه‌دان بوو به‌دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عیراق ، وه‌ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕو نه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی له‌مه‌ڕ سه‌رجه‌م دواپێشهاته‌كانی خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وعیراق و ناوچه‌كه‌یه‌ ، به‌تایبه‌ت دوای هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ بۆ ڕزگاری و ئازادی و له‌قۆناغه‌جیاجیاكانی حوكمڕانی وپه‌رله‌مانی و دیموكراسی به‌دیهاتن و زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌هاتوونه‌ته‌ پێش و بۆ به‌رگریكردن له‌سنووره‌كانی نیشتمان و قوربانیدان بۆ پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان .

نه‌سروڵا سورچی  لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و وه‌فدی هاوڕێی كردو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ تێده‌كۆشن بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ به‌باشترین شێوه‌ .

PUKmedia نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی  ل.مه‌لبه‌ند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket