riklam

ته‌ندروستی جیهانی: هه‌ڵمه‌تی كوتان نابێته‌ وه‌ستانی كۆرۆنا

جیهان 10:14 PM - 2021-05-08
.

.

لێپرسراوێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌ ته‌نیا هه‌ڵمه‌تی كوتان بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ناوه‌ستێنێت.

د.مایكڵ ڕایان به‌رێوبه‌ری فریاكه‌وتن له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا خاوه‌نی وزه‌یه‌كی جوڵاوه‌ی زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ندێك وڵات و زیادبوونی تووشبووان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ته‌نیا په‌یوه‌سته‌ به‌جۆره‌ نوێیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر.

هاوكات هۆشداری دایه‌ وڵاتان له‌وه‌ی سووككردنی رێكاره‌ ده‌بێته‌ هۆی خراپبوونی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ و رایگه‌یاند ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌بڕوایه‌دان هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وا هه‌ڵه‌ن.

راشیگه‌یاند: هه‌ندێك وڵات له‌دۆخێكی باشدانین و پێویستیان به‌ پارێزگاری كردنه‌ له‌سیستمی ته‌ندروستی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد نزیكبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌یه‌كتری و كۆبوونه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوبوون به‌بێ پارێزگاری و رێكاره‌كان مه‌ترسیه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتان و دابه‌شكردنی ڤاكسین ده‌ستی پێكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket