riklam

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی رۆكێته‌ چینییه‌كه‌

جیهان 09:28 PM - 2021-05-08
.

.

ده‌زگایه‌كی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ بۆشایی ئاسمان پێشبینی ده‌كات به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رۆكێته‌ چینییه‌كه‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی ببڕێت و له‌ ناوچه‌یه‌كی باكووری نیوزیله‌ندا بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.

ده‌زگای ئیرۆسپه‌یس كۆرپۆره‌یشنی تایبه‌ت به‌چاودێریی بۆشایی ئاسمان كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكی پشتیوانی دارایی پێشكه‌ش ده‌كات رایگه‌یاندووه‌ سه‌عات 4 و 19 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌عات 7 و 19 ده‌قیقه‌ به‌ كاتی كوردستان، رۆكێته‌ چینییه‌كه‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی ده‌بڕێت، به‌پێی توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیش پێشبینی ده‌كرێت رۆكێته‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی باكووری نیوزیله‌ندا بكه‌وێته‌ سه‌رزه‌وی.

لێدوانی ئه‌م ده‌زگا ئه‌مریكییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و رۆكێته‌ی كه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ خولگه‌یه‌كی ده‌وری زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه‌، له‌ كاتی بڕینی به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی، ده‌سوتێت و هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی ئه‌وتۆشی لێناكه‌وێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket