riklam

پسپۆڕێك: كۆرۆنا توانای به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه‌

عیراق 09:07 PM - 2021-05-08
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان ئاشكرایكرد په‌تای كۆرۆنا توانای به‌رده‌وام بوونی هه‌یه‌و وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تری ئاسایی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، شاره‌زای بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسه‌ ژینگه‌ییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ماوه‌ی ساڵێك یاخود زیاتر، نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ یاخود نیوه‌ به‌سه‌ره‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌60% بۆ 70% پێكوته‌ی دژ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن، ره‌نگه‌ په‌تاكه‌ وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی لێبێت و به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هاوشێوه‌ی نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی لێدێت و وه‌ك ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی ته‌ماشای ده‌كرێت.

موحی راشیگه‌یاند: دوای هاتنه‌دی ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌وه‌رگرتنی پێكوته‌كه‌، ئه‌وكات پێویسته‌ ته‌نها بیر له‌چاره‌سه‌ری توشبووه‌كان بكرێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای بوونی ڤاكسینه‌كه‌، ره‌نگه‌ توشبوون به‌ڤایرۆسه‌ هه‌ر رووبدات، به‌ڵام ناگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی هاووڵاتیان به‌توندی تووش ببن و گیانله‌ده‌ستدان رووبدات، وتیشی: توشبوون به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند و لاواز ده‌بێت، ره‌نگیشه‌ ئه‌وه‌ به‌ ده‌گمه‌ن رووبدات.

له‌باره‌ی روودانی گۆڕانكارییه‌ جیناتییه‌كان و ده‌ركه‌وتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری بایۆلۆجی حه‌ختیكرده‌وه‌ كۆمپانیاكانی به‌بازاڕكردنی ده‌رمان له‌بواری ده‌رمانسازیدا پێگه‌ی دیارو به‌رچاویان هه‌یه‌، ده‌توانن ماوه‌ ناماوه‌یه‌ك گه‌شه‌ به‌ڤاكسینه‌كان بده‌ن، به‌مه‌رجێك جێی دڵنیایی بێت و له‌ به‌ركاهێنانی له‌مرۆڤدا گونجاویش بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket