riklam

نوێنه‌ران: توركیا كێشه‌كانی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یدا چاره‌سه‌ر بكات

عیراق 07:13 PM - 2021-05-08
.

.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 به‌رده‌وام بوونی بۆردومان و هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ كردو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی به‌پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایش سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیشه‌ سوپای توركیا به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌ به‌رده‌وامانه‌شه‌وه‌، ده‌یان گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكه‌كه‌شی ئاواره‌ بوون، ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه‌یه‌كیان له‌ده‌وربه‌ری قه‌زای ماوه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی بۆردومان كردووه‌و بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، شێركۆ میروه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ندین جار حكومه‌تی عیراق و سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ی توركیایان كردووه‌، روونیشی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر توركیا پێویسته‌ رێز له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یدا بكات.

راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا عیراق پێویستی به‌پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ له‌پێناو سه‌قامگیریی و ئاسایش و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ خزمه‌ت به‌سه‌قامگیری عیراق ناكه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌باره‌ی پرسی بۆردومان و هێرشه‌كان كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا ده‌كات له‌ناو خاكی عیراقدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket