riklam

ورده‌كاری رووداوی كوشتنی كرێكارێك له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌رچنار

کوردستان 06:57 PM - 2021-05-08
.

.

له‌ سلێمانی كرێكارێك له‌گه‌ڵ وه‌ستاكه‌ی ده‌بێته‌ شه‌ڕی و دواتر له‌لایه‌ن وه‌ستاكه‌یه‌وه‌ چه‌قۆیه‌كی لێده‌درێت و له‌ رێگه‌ی گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ 8-5-2021، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كرێكارێك كه‌ خه‌ڵكی سوریایه‌ و له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ئیشی كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌ستاكه‌ی بووه‌ به‌ شه‌ڕیان.

وتیشی: له‌و شه‌ڕه‌دا وه‌ستاكه‌ چه‌قۆیه‌كی له‌ كرێكاره‌كه‌ داوه‌و پێشئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ كرێكاره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا ته‌رمی كرێكاره‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی پۆلیس-یش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket