riklam

نوێنه‌ران له‌ هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا

عیراق 06:33 PM - 2021-05-08
.

.

شێركۆ میروه‌یس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ سه‌ردانی وه‌فدێكی نوێنه‌ران بۆ وڵاتی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌و ئاماژه‌شیدا سه‌ردانه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ PUKmedia  ی روونكرده‌وه‌ له‌و سه‌ردانه‌ ره‌سمییه‌یان بۆ ئه‌رمینیا، ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت تاوتوێكران، له‌نێویاندا پرسی په‌یوه‌ندییه‌ په‌رله‌مانییه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی بازرگانی و گه‌شتیاری و وه‌به‌رهێنان و پێدانی ڤیزا و خوێندن و چه‌ندین سێكته‌ری تریش، ئاماژه‌شیدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ره‌وه‌ندی كوردانی ئێزیدی له‌و وڵاته‌ بوونیان هه‌یه‌و هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له‌عیراقدا ده‌ژین.

راشیگه‌یاند: له‌میانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌ریڤانی پایته‌خت، پرسی پێشخستن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكران، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منیی و سیاسی له‌ناوچه‌كه‌و شێوازه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket