riklam

جموجۆڵه‌كانی داعش له‌داقوق زیادیكردوه‌

کوردستان 05:55 PM - 2021-05-08
.

.

دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی داعش له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، قه‌زای داقوق كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای كه‌ركوك- به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی زۆرترین په‌لاماره‌كانی داعش كه‌وتونه‌ته‌ ئه‌و سنوره‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵه‌كانی داعش له‌سنوری قه‌زای داقوق زیادیكردوه‌و تیرۆرستانی داعش له‌سنوره‌كه‌ به‌به‌رده‌وامی په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ ده‌ده‌ن و زیان به‌و هێزانه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

وتیشی: له‌رۆژانی رابردوو تیرۆرستانی داعش چه‌ندین په‌لاماریان له‌سنوره‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق ئه‌نجامداوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان زیانی گیانیشیان لێكه‌وتۆته‌وه‌.

 جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: چه‌ندین هۆكارهه‌ن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی په‌لاماره‌كانی داعش له‌سنوری داقوق له‌وانه‌ش غیابی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌ و هه‌روه‌ها هاوسنوری داقوق له‌گه‌ڵ زنجیره‌ چیای حه‌مرین و هه‌روه‌ها هاوسنوریشی له‌گه‌ڵ قه‌زای حه‌ویجه‌ و بوونی زیاتر له‌70 گوندی عه‌ره‌بی و 23 ئۆردوگای ته‌عریب له‌و سنوره‌كه‌ كه‌ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ قۆزراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ دروست بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌تا ژووری ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دروست نه‌بێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌یاته‌وه‌ سنوره‌كه‌ و ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقیه‌كان ئه‌نجام نه‌درێت ره‌وشی ئه‌منی داقوق به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و گونده‌كانی سنوره‌كه‌ش به‌ره‌وچۆڵبوون ده‌رۆن .


Pukmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د / كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket