riklam

كه‌ركوك.. چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعش خاپوور ده‌كرێن

کوردستان 05:25 PM - 2021-05-08
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2021 خاپووكردنی میوانه‌خانه‌یه‌ك و كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كی گرووپی تیرۆرستی داعشیان له‌پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، بڵاویشی كردۆته‌وه‌، له‌میانی كاری هه‌واڵگری و گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی باره‌گای پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك، فڕۆكه‌كانی سوپای فیدڕاڵی  توانییان میوانخانه‌یه‌ك و كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كی گرووپی تیرۆرستی داعش خاپوور بكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانییه‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌دژی پاشماوه‌كانی داعش و راوه‌دوونانیان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاجیاكانی وڵاتدا.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket