riklam

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری سنه‌ و ده‌وروبه‌ری ده‌هه‌ژێنێت

جیهان 04:49 PM - 2021-05-08
.

.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-5-2021، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گۆڕی (4.4) پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر شاری سنه‌ و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.

ئاژانسه‌كانی ئێران له‌زاری محه‌مه‌د فه‌لاحی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سنه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دانیشتوانی سه‌نته‌ری سنه‌ و ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌، ماڵه‌كانیان جێهێشتووه‌، وتیشی: هه‌ر به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه‌ له‌ گوندی پایگلانی سه‌ربه‌ پارێزگای سنه‌ چه‌ند خانوویه‌ك رووخاون.

لای خۆشییه‌وه‌، په‌یام جه‌لالی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور له‌ سنه‌ رایگه‌یاندووه‌، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی ئه‌وان كه‌وتووه‌ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌ و زیانه‌ مادییه‌كانیشی به‌ ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام تیمه‌كانیان چوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ سنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket