وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ده‌ستگیراوانی بادینان هاته‌ده‌نگ
جیهان 04:07 PM - 2021-05-08.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی سزادانی ده‌ستگیراوانی بادینان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له ئازادی راده‌ربڕین و كاری رۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانین.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
ئێمه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق دژ به ڕۆژنامه‌نووسان شێروان شێروانی و ئه‌یاس كه‌ره‌م و گودهار زێباری و چالاكوانان شیڤان سه‌عید و ئه‌ریوان عیسا محه‌مه‌د له هه‌ولێر دڵگرانین، هه‌روه‌ها دوپاتكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای یه‌كه‌م دژی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به سزای زیندانی شه‌ش ساڵ مایه‌ی تێگه‌یشتن نییه.
به‌پێی چاودێرانی باوه‌ڕپێكراو، ئه‌و ڕێكاریانه‌ی دادگا له سه‌ره‌تادا كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌وه‌ی هه‌بووه، بۆ نمونه وه‌ك پێویستبونی ده‌ستگه‌یشتنی پارێزه‌ران به بریكاره‌كانیان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ین، كه گوایه له ماوه‌ی زیندانیكردندا به ئه‌شكه‌نجه‌و فشار دانپیێدانانه‌كانیان وه‌رگیراوه.
نیگه‌رانین كه هه‌ردوو دادگاكه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و ده‌نگۆیانه نه‌كردووه، بۆیه هه‌ر زوو له دوای ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بڕیاره‌كه ئاماژه‌یه‌كی نیگه‌رانیه سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له ناوچه‌كه‌داو ئێمه داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه مافی خۆی بۆ پێدانی لێبوردنی گشتی به‌كاربهێنێت .
هه‌روه‌ها زۆر نیگه‌رانین له ئاماژه‌كردن به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ندێك له تۆمه‌تباران له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر كه‌له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی بڕیاری دادگادا هاتووه، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین ئاڵوگۆڕی زانیاری و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به‌شێكه له كاری ڕۆژانه‌ی دیپلۆماته‌كان له ئاستی جیهاندا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چالاكدا ده‌گونجێت ، كه حكومه‌تی هه‌رێمیش گرنگی زۆر به‌و كاره ده‌دات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌و یاسایانه‌ی كه له‌دادگای كردنیاندا كراوه ، كاره‌كانی كونسوڵگه‌ری گشتی به‌تاوان ده‌ژمێرێت ئه‌مه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییه نزیك و دۆستانه‌یه كه ئه‌ڵمانیا له‌مێژه ده‌یپارێزێت و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عیراق بیپارێزێت.
رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م لینكه بخوێنه‌وه
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27