riklam

د. ره‌هێڵ: با رێگر بین له‌توشبوونی نه‌وه‌ی داھاتوو به‌تالاسیما

کوردستان 03:26 PM - 2021-05-08
.

.

رۆژی (8)  ئایاری ھه‌موو ساڵێك دیاری كراوه‌ بۆ رۆژی جیھانی تالاسیما كه‌ تیایدا له‌م رۆژه‌دا چالاكی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌نددار و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌  دكتۆر ره‌ھێل فه‌ره‌یدون بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  به‌پێویستی ده‌زانم له‌ھه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و بۆنه‌یه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌ت و ھاندانێك به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ھه‌وڵ و كۆشش كردن بۆ به‌ گژداچونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ رێی دابینكردنی ھه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ھه‌روه‌ھا دانانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ھۆشیاركردنه‌وه‌ی ھاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی ھاوسه‌رگیری بۆ رێگری كردن له‌ توشبوونی نه‌وه‌ی داھاتوو به‌ نه‌خۆشی تالاسیما.

وتیشی: وێرای سوپاس و ستایشم ھه‌روه‌ھا ده‌ستخۆشی له‌پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌م كه‌ له‌ سه‌نته‌ر و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به‌ تالاسیما ماندونه‌ناسانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشانی تالاسیما و دابینكردنی پێداویستیه‌ ته‌ندروستیه‌كانیان و ھه‌روه‌ھا چه‌ندین ده‌زگای رێكخراوه‌یی مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌ تالاسیما دامه‌زراون كه‌ پردێكی باشی په‌یوه‌ندی نێوان ھاووڵاتیان و حكومه‌تن بۆیه‌ جێگای ده‌ستخۆشین و كار و چالاكیه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م رۆژه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی چ له‌ دابینكردنی خوێن و پێداویستی پزیشكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی تالاسیما له‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌نته‌ره‌كانی تالاسیما ھه‌روه‌ھا كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون له‌ رێی ھۆشیار كردنه‌وه‌ی ھاووڵاتیان و دانانی رێكاری پێویست به‌ پشكنینی پێشوه‌خته‌ی ھاوسه‌رگیری وه‌ ھانی خۆبه‌خشان ده‌دات بۆ به‌خشینی خوێن بۆ پاراستن و پێدانه‌وه‌ی ژیان به‌ توشبووانی نه‌خۆشی تالاسیما.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket