riklam

فڕۆكه‌كانی توركیا چیایه‌ك له‌شارباژێڕ بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان 03:15 PM - 2021-05-08
.

.

فڕۆكه‌كانی توركیا دوو شوێن له‌چیایه‌كی شارباژێڕ بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی ماددی به‌ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌عات 10:10 ده‌قیقه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا بۆردومانی دوو شوێن له‌چیای ئاسۆسی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نه‌بوو.

 وتیشی: فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ساڵی 2017 وه‌ ناوبه‌ناو چیاكانی قه‌زای ماوه‌ت به‌بیانویی بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆردومان ده‌كات و زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌.

PUKmedia په‌رستۆ عه‌لی/ شارباژێڕ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket