riklam

ئاراس محه‌مه‌د ئاغا: ھاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌ھیدان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:26 PM - 2021-05-08
.

.

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری دھۆك: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ھه‌میشه‌ خۆی به‌ خاوه‌نی كه‌سوكاری شه‌ھیدان ئه‌زانێت
به‌سه‌رپه‌رشتی ئاراس محه‌مه‌د ئاغا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چواری دھۆك و به‌ ئاماده‌بونی سه‌لام سورچی و ئێمان ئامێدی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و چرا خان به‌رپرسی بۆردی شه‌ھیدان و به‌رپرس و كادرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌ باره‌گای كۆمیته‌ی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌مپینی زه‌ڤه‌ری شه‌ھیدان به‌ ھاوكاری ئاراس محه‌مه‌د ئاغا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دھۆك، خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌گه‌ڵ برێك ھاوكاری به‌سه‌ر 34 خێزانی شه‌ھیدانی سنووره‌كه‌دا دابه‌شكرا .

له‌وته‌یه‌كیشدا ئاراس محه‌مه‌د ئاغا رایگه‌یاند: ھاوكاریكردنی خێزانی شه‌ھیدان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه‌، چونكه‌ (ی. ن. ك) حزبی شه‌ھیدانه‌ و به‌رده‌وام بۆ ئازادی كوردستان شه‌ھیدی داوه‌ .

ھه‌روه‌ھا وتی: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان خۆی به‌ خه‌مخۆری شه‌ھیدان ده‌زانێت و به‌رده‌وام داكۆكی له‌ مافه‌كانی خێزانی شه‌ھیدان ده‌كات .


ته‌وه‌رێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌ رێزلێنان بوو له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی (ی. ن. ك)به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، له‌لایه‌ن رێكخراوی زه‌ڤه‌ری شه‌هیدان خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌  PUKmedia  له‌ پای ئه‌و خزمه‌تانه‌ی له‌بواری راگه‌یاندندا له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان كردوویه‌تی.

PUKmedia كۆسره‌ت كه‌تو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket