riklam

چی رودەدات ئەگەر داء الملوك چارەسەر نەکرێت؟

هەمەرەنگ 01:51 PM - 2021-05-08
.

.

پسپۆرێکی نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم هۆکارەکانی نەخۆشی دەردە پاشا (داء الملوك، Gouty arthritis) بڵاودەکاتەوەو ئەو زیانانە ئاشکرا دەکات کە لەئەگەری وەرنەگرتنی چارەسەر نەخۆش توشی دەبێت.

د.چرا کاوە حەوێزی پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگەو رۆماتیزم و شیاندی پزیشکی رایدەگەیەنێت: دەردە پاشا (داء الملوك) يەكێکە لە نەخۆشیە رۆماتیزمییەکان ، لە کاتێک کە ترشی یوریا بەشێوەیەکی ھاوسەنگ لە خوێنی ھەموو کەسێک ھەیە کە وەک دژە ئۆکسید کاردەکات و سودی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ بەڵام لە کاتێک رێژەی ئەم ترشە لە خوێن زیاد بکات لە ئەنجامی چەند ھۆکارێک لەوانە:

١- زیاد بوونی کێشی لەش

٢- خواردنی گۆشتی سوور خواردنە ئاویەکان بەرێژەی  زۆر

٣- خوارنەوەی مادە کحولیەکان

٤- بونی گرفت و نەخۆشی لە گورچیلەکان

٥- وەرگرتنی ھەندێ جۆری دەرمان

٦- بەرزبوونی  فشاری خوێن نەخۆشی دڵ بەرزبوونی چەوری لە لەش

٧- ئێکچون لە دەردانی ھەندێ لە ئەنزیمەکان و ھۆرمۆنەکان

٨-چەند نەخۆشیەکی خوێن دەبێتەھۆی نیشتنی خوێی (یۆریک ئەسید) لە جومگە، گورچیلە لە ژێر پێست کە وەک گرێ بەدیار دەکەوێت(Tophi)
کە ئازار، سوربوونەوە، ھەوکردن لە جومگەی قاچ بە گشتی و (پەنجەی گەورەی پێ) به تایبەتی رودەدات.

دەشڵێت: بۆ دەست نیشانکردن و پێدانی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە دەردە پاشا (داء النقرس) چەند پێوەرێکی تایبەت ھەیە  کە لە لایەن پزیشکی جومگەو رۆماتیزمەوە دیاری دەکرێت، واتا تەنھا بە نەخواردنی گۆشتی سور ناتوانرێت ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکرێت، بۆیە ھەر نەخۆشێک لە دوو جار زیاتر تووشی ئەم گرفتە بێت، یان گرفتی گورچیلەی ھەبێت ئەوە پێویستە چارەسەر وەربگرێت .

چارەسەر وەرنەگرتن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکیەکانی:

١- داخوران و شکست بوونی جومگە

٢- بێھێزبوون و لە کارکەوتنی گورچیلە کە گرفتێکی زۆر گەورەیە

تێبینی/

١- لە کاتێک کە تەنھا رێژەی یۆریک ئەسید لە خوێن بەرزە و ھیچ نیشانەیەک لە جومگەو گورچیلە نییە ئەوە پێویستی بە چارەسەری دەردە پاشا نییە.

٢- ماوەی پێدانی چارەسەرەکان بە گوێرەی تینی ھەوکرن، تەمەنی نەخۆش ، بوونی نەخۆشی درێژ خایەن لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە

٣- خواردنی پاقلەمەنی یەکان و روەکیەکان کاریگەرێکی ئەوتۆی نی یە لەسەر بەرزبوونی رێژەی یوریک اسید وەک پیشتر کە باو بوو.

PUKmedia

183676710_3987776231307808_5349417094102771246_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket