riklam

بێل گەیتس دوای ٢٧ ساڵ لەهاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

جیهان 01:16 PM - 2021-05-08
.

.

بێل گەیتس دامەزرێنەر و بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێک لە ملیاردێرەکانی ئەمریکا و جیھان دوای ٢٧ ساڵ لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە.

ئەم هەواڵە گەیتس لە تویتێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەربڵاویکردوەتەوەو دەڵێت: کە دوای مشتومر و بیرکردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ میلیندا گەیشتوونەتە ئەو بریارەی کە لەیەک جیاببنەوە ئەوەش دوای بەردەوام بوونی ھاوسەر گیرییەکەیان بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ .

گەیتس نوسیویەتی لەماوەی ئەو ٢٧ ساڵەدا ٣ منداڵی سەرکەوتویان گەورە کردووەو دامەزراوەیەکی خێرخوازی گەورەشیان بەرێوە بردووە کە ھەوڵی باش کردنی ژیانی ھەزاران کەسی داوە لەسەرتاسەری جیھاندا.

ھەواڵەکە ھەرزوو لە میدیای ئەمریکی شۆکێکی گەورەی دروست کرد لەبارەی ئەوەی ئاخۆ رێکەوتنی جیابوونەوەی میلیندا و گەیتس چۆن دەبێت بەو پێی لە ئەمریکا ژن لە دوای جیابوونەوە لە پیاو برێکی زۆر لە سامانەکەی دەبات.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket