riklam

لەرۆژی جیهانی تالاسیمادا چۆن روبەروی ببینەوە؟

جیهان 08:56 AM - 2021-05-08
.

.

رۆژی ٨ی ئایار هەموو ساڵێك لە جیهاندا دیاریكراوە بۆ رۆژی تالاسیما و لەو رۆژەدا خەڵك و حكومەتەكان و دەزگا تەندروستیەكان جیاواز لە رۆژانی تر، گرنگی زیاتر بە نەخۆشەكان دەدەن، چەندین چالاكی تێدا ئەنجام دەدرێت و دیارترینیان بەخشینی خوێنە، لەبەر ئەوەی نەخۆشەكانی تالاسیما بەردەوام پێویستیان پێیەتی.

نەخۆشیی تالاسیما لە ئەنجامی گۆڕانکاری و تێکچوونی بۆماوە مادەی (DNA)،لەو بەشانەی کە بەرپرسن لە دروستکردنی هیمۆگڵۆبین دروست دەبێت. ئەم نەخۆشییە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەکان.

نیشانەکانی نەخۆشیی تالاسیما چین؟

هەندێک منداڵ دوای لەدایکبوون نیشانەکانی نەخۆشییان هەیە بەڵام هەندێکی تریان دواتر و لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی تەمەنیدا. نیشانەکانی دەردەکەوێت.
تالاسیمای جۆری لاواز نیشانەی نییە جگە لە دابەزینی هیمۆگڵۆبینی خوێن بە ڕێژەیەکی کەم.، بەڵام تالاسیمای جۆری توند کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، وەکو:

*هیلاکی.

* بێهێزی.

* ڕەنگ زەردی.

* زەردوویی.

* گەشەکردنی ئێسکەکانی دەم و چاو بە شێوەیەکی ناسروشتی و گۆڕانی شێوەکەی.

* لاوازیی گەشە.

* ئاوسانی سک.

* تۆخبوونەوەی ڕەنگی میز.

ئەو هۆکارانە چین کە ئەگەری دەرکەوتنی نەخۆشیی تالاسیما زیاد دەکەن لە کۆرپە دا:

* بوونی نەخۆشیی تالاسیما لە مێژووی خێزانەکەدا.

* زیاتر لە هاوڵاتییانی ئەم ناوچانەدا دەردەکەوێت: ئیتاڵیا، یۆنان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا و ئەفریقا.
ئەو کێشانە چین کە ڕووبەڕووی تەندروستیی ئەو کەسانە دەبنەوە کە نەخۆشیی تالاسیمایان هەیە؟

* زۆربوونیمادەی ئاسن لە خوێندا زیاد لە ڕێژەی تەندروست.

* جۆرە جیاوازەکانی هەوکردن.

* پانبوونی ئێسکەکان، ئەمەش بەهۆی کشانی مۆخی ئێسکەوە دەبێت. زیاتر لە ئێسکەکانی دەم و چاو و سەردا دەردەکەوێت و بە گۆڕانی شێوەی نەخۆشەکاندەناسرێتەوە.

* لاوازیی گەشە.

* کێشەی دڵ.

جۆرەکانی چارەسەر چین بۆ نەخۆشیی تالاسیما؟

بەپێی جۆری نەخۆشییەکە و توندییەکەی، چارەسەرەکان جیاوازن:

* پێدانی خوێن.

* چاندنی مۆخی ئێسک.

* چەند جۆرێکی دەرمان.

* نەشتەرگەریی لابردنی سپڵ و زراو.

چۆن دەتوانین ڕێگربین لە سەرهەڵدانی نەخۆشیی تالاسیما؟

لە زۆرجاردا ناتوانین ڕێگربین لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە، گرنگە هەردوو ڕەگەز پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری پشکینین ئەنجام بدەن، چونکە هەندێک کەس هەڵگری نەخۆشیەکەن بەڵام دەرناکەوێت بەتایبەتی ئەگەر ئەو دوو کەسە خزمی یەکتری بن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بکەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket