riklam

خوێیەکە گەنیوە

بیروڕا 11:18 PM - 2021-05-07
.

.

بە بیستنی پەسەند کردنی سزا نادادپەروەرانە سەپێنراوەکەی سەر (سزادراوەکانی ) بادینان لە لایەن دادگای تەمیزی هەولێرەوە ..!! وتەیەکی فارسیم بەبیردا هات کە دەڵێت( هرچە بگندد نمکش میزنند، وای بەروزی کە بگندد نمک).. واتە هەرچی بگەنێ خوێی لێ ئەدەن، وەی بەو رۆژەی کە خوێ بگەنێت)..!

کێشەی سەرەکی لەم مەملەکەتەی ئێمەدا بە عیراق و هەرێمەکەشمانەوە ئەوەیە کە خوێیەکەمان لە سەرچاوەکەیەوە گەنیوە..!! بۆیە گورینی ناو و کارگە و جۆری  کیسە دادی نادات چ لە زەرفی کاغەز دابێت بێت ، چ بوتلی پلاستیک یان بشخرێتە شوشەی کریستاڵەوە و بە ئەڵماس و مەرجانیش برازینرەتەوە خۆی گەنیو هەر گەنیوە..!!

گەر کێشە خوێیەکە نەبێت ئەی خێرە:

بوون بە کەوا سوری بەر لەشکری تورک نیشتمانپەروەری بێت..!!

ئەو فڕفڕاندۆمەی کە بووە هۆی لەدەستدانی لە سەدا ٥١ی خاکی کوردستان هەڵوێستی نەتەوەیی بێت..!!

کەمپەین کردن بۆ ئەردۆغان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەرکێکی هاوسێیەتی بێت..!!

رادەستکردنی شەنگال و جینوسایدی دژ بە ئێزیدییەکان قەزاو قەدەر بێت..!!

کەچی دیشلەمە خواردنەوەیک لە کونسولخانەی وڵاتێکی هاوپەیمان و هاوار کردن دژی داگیرکاری تورکیا و داوای بژێوی خۆت کردن تاوانێکی دژ بە مڕۆڤایەتی و سیخوڕی و خیانەتی گەورە و تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بێت ؟؟

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

٧-٥-٢٠٢١

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket