riklam

رەوشی بازاڕەكانی هەرێم لە نێوان دوو بڕیاری پێچەوانەدا

ئابوری 05:15 PM - 2021-05-07
.

.

شارەزایانی بواری ئابووری باس لە كاریگەرییەكانی دوو بڕیاری حكومەت لەبارەی دانان و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژنی جەژنی رەمەزان لەسەر بازاڕەكانی كوردستان دەكەن و رایدەگەیەنن پێویستە لەكاتی دەركردنی هەربڕیارێكی لەو جۆرە  لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لایەنی ئابووری‌و بژێوی ژیانی خەڵكی رەچاو بكرێت.

رەمزی گۆمەشینی ئابوریناس و خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیار لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی  كۆڕۆنا و راگەیەندراوی پارێزگاكان بۆ لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان  جوجۆڵی بازاڕەكانی كوردستان چاڵاكتردەكات و وادەكات خەڵكی پێداویستەكانی جەژن دابین بكەن.

وتیشی: لە بڕیاری رابردووی حكومەتی هەرێم  تایبەت بەقەدەغەی هاتوچۆی رۆژانی جەژن وایكرد سستیەكی زۆر روولە بازاڕەكان بكات و هاوڵاتیان  لە بازاڕكردن ساردبكاتەوە‌، بەجۆرێك بەپێویستی نەزانن لەقەدەغەی هاتوچۆ پێداویستەكانی جەژن دەبینبكەن، ئەمەش وایكرد زیانێكی زۆر بە بازرگانان و كاسبكاران بكەوێت.

ئەو ئابوریناسە ئەوەشی خستەروو: دەركردنی هەر بڕیارێك كە پەیوندی بە سەرجەم چین‌و توێژەكانەوە هەبێت پێویستە لایەنە تەندروستی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان رەچاوبكرێت، چونكە  فەرمۆشكردن هەر لایەنێكیان وادەكات بڕیارەكە كاریگەری خراپی هەبێت،  بەتایبەتی بۆ  لایەنی ئابووری و بژێوی ژیان هاوڵاتیان،  پێویستە راوێژ بە ئابوریناسانان و كەسانی شارەزاو پسپۆڕی ئەو بوارە بكرێت.

پێشتریش شەمال نوری ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای ئابووری ناسی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاندبوو: بڕیارەی یەكەمی حكومەت لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە سێ رۆژی چەژن زیانێكی گەورە بە كاسبكاران‌و بازرگانان دەگەیەنێت، بەو پێیەی بازرگانان و دوكانداران كەلوپەلێكی زۆریان كڕیوە بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژن  بیفرۆشن.

وتیشی: بەهۆی ئەو بڕیارە سەرجەم خەرجیەكان دادەبەزی و خەڵكی دەست هەڵدەگرێت لەكڕینی شتومەك، بەوپێیەی لەو سێ رۆژەی جەژن ناتوانن بچنە دەرەوە یان پێشوازی لە میوانان بكەن، بۆیە دەبوو پێش دەكردنی بڕیارێكی لەو جۆرە هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ بارودۆخە بكرێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا-هەولێر     

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket