riklam

فراكسیۆنی یەكێتی: بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە فشاری سیاسی پێوە دیارە

ی.ن.ک‌‌ 01:17 PM - 2021-05-07
.

.

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان راگەیەنراوێكی سەبارەت بە بەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان بۆ سزای زیندانیكردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی دەڤەری بادینان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بڕیارەكە فشاری سیاسی پێوە دیارە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

سەبارەت بەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان  بۆ سزای زیندانیكردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی دەڤەری بادینان، كەبەدەنگی 3 ئەندام لە كۆی 5 ئەندامی دادگاكە پلەی كۆتایی پێدراوە.

 پێمان وایە شێوازی پەسەند كردنی بریارەكە فشارو سێبەری سیاسی و حوكمی پێشوەختەی بەسەرەوە دیارە ، ئەمەش نەنگی و عەیبەیەكی گەورەیە بۆ سیستەمی دادوەری ، بێگومان كاریگەری نەرێنی دەبێت لە نێوەندە نێودەوڵەتیەكان بۆ لەكەدار بوونی ناو ناوبانگی ھەرێمی كوردستان و ئەزمونە حوكمرانیەكەی .

ئێمە لە فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان  وێرای سوور بوونمان لەسەر بەرگری كردن لە ماف و ئازادیەكان و پێداگری بەردەواممان لەسەر باشتركردنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان ، پێمان وایە ئاسایشی كۆمەڵایەتی بە پاراستنی ئازادی رادەربرین و سەروەری یاسا دەستەبەر دەبێت ، ئەم بریارەش پێشھاتێكی مەترسیدارە ،سەروەری یاسای لەھەرێم خستۆتە ژێر پرسیارەوە ؟

ھەربۆیە نابێیت رێگە بدرێت لە ژێر ھەر بیانوو پاساوێك دادگا بكرێتە سەنگەری كپكردنی دەنگی ئازاد و بەرتەسك كردنەوەی فەزای كاری مەدەنی، بۆ ئەم مەبەستە داوا لەسەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەین لەپێناو پاراستنی سومعەی ھەرێـم دەستەڵاتەكانی خۆی بەكاربھێنیت ئەو لادانە راستبكاتەوە .

لەھەمان كاتدا داوا لە سەرجەم ھاوپیشەكانمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین باھەموومان بەیەكەوە یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بەرگری لە سەروەری یاساو سەربەخۆیی دادگا و دەنگی ئازاد و پارێزگاری لە شكۆ و ناو ناوبانگی ھەرێمی كوردستان بكەین، رێگری ھەرھەوڵێك بین زیان بگەیەنێت بەپەیوەندیەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ دۆستەكانمان لە ووڵاتانی ئەمریكا و ئەوروپا كە ھەمیشە لەكاتی تەنگانەدا دۆست و پشتیوانی بەھێزمانن  .

PUKmedia فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket