riklam

هاوسەرۆکی یەکێتی: داواکارم لەسەرۆکی هەرێم دادگا لەدەستتێوەردان بپارێزێت

ی.ن.ک‌‌ 10:49 PM - 2021-05-06
.

.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بۆ سزادانی سزادراوانی بادینان بە نارەوا ناودەبات و داوا لەسەرۆکی هەرێم دەکات بەبەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سزای نارەوای ئەو گەنجانە لابەرێت و دادگا لە دەستێوەردانی حزبی بپارێزێت.

دەقی راگەیەندراوی هاوسەرۆکی یەکێتی................

ئازادی، به‌ردی بناغه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌. ئازادیخوازانی كوردستان شایه‌نی پاراستن و رێزگرتن و پشتیوانین. نێرده‌ دیپلۆماسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،‌ به‌دیهێنه‌ری ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، تۆمه‌تباركردنییان به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، سكانداڵه‌ و زۆر خراپ ناوبانگی هه‌رێم له‌ككه‌دار ده‌كات.

پێویسته‌ به‌ هه‌موومان، هێز و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان، روبه‌ڕووی ئه‌م پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌‌ راوه‌ستین.

داوا ده‌كه‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربێنێ: دادگا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بپارێزێ، سزای ناڕه‌وای سه‌ر گه‌نجه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی بادینان لابه‌رێ و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، به‌رپه‌رچبداته‌وه‌.

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

٦/٥/۲٠۲۱ 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket