riklam

لەبارەی لێدوانێک بۆ باسنیوز د.ئەحمەد بەرزنجی رونکردنەوەدەدات

ی.ن.ک‌‌ 09:02 PM - 2021-05-06
.

.

لەبارەی هەواڵێکی باس نیوزەوە کە قسەکانیان شێواندوە د. ئەحمەد بەرزنجی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت باسی هیچ کاندیدێکم نەکردوە.

لەو بارەیەوە د. ئەحمەد دەڵێت: باسنیوز هەندێک شتی بڵاوکردۆتەوە هەندێک لە قسەکانمی بە ئەمانەتەوە باس نەکردووە ، من وتومە باری تەندروستیم باش نیە کە خۆم ناتوانم لە بەغداد کاربکەم.

دەشڵێت: باسی هیچ کاندیدێکم نەکردوە ووتومە کەسیان ناناسم ووتومە بەدڵنیاییەوە ئەبێیت کاندید شارەزاو بەئەزموون هەڵبژێردرێت کەبتوانێت خزمەت بکات باسی هەندێ لە پەرلەمانتارانی ئێستای کرد وەک ئەحمەد حاجی رەشیدو غالب محەمەد کە گوایە هەندێک شت ئەوروژێنن ووتومە پەرلەمانتار نوێنەری خەڵکە دەبێت معاناتی خەڵک باس بکات. وەک ئەو بارودۆخە ئابوریە خراپەی ئێستا  موچە نیە   لە هەرێمی کوردستان خەڵک باری گوزەرانی خراپە لە  ٢٠١٤ باشتر بوو لە ئێستا.

وتیشی: دەکرێیت ڕۆژنامەنووس وەک خۆی شتەکان بڵاوبکاتەوە نەک بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنێیت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket