riklam

شەوانی کوردسات دوری نێوان سامان عومەر و هەوادارانی دەسڕێتەوە

ئەدەب وهونەر 04:54 PM - 2021-05-06
.

.

هونەرمەند سامان عومەر ئەزمونێکی نوێی کارکردن تاقیدەکاتەوەو سەرکەوتوانە وەک بەرهەمە جوانەکانی خەرمانی هونەری خۆی بەپەیامی پاراستنی قورسایی کلتوری هونەری کوردی پەرەپێدەدات و دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی هونەری لە کەناڵی کوردسات.

بەرنامەی شەوانی کوردسات بەرنامەیەکی هونەری کەناڵی کوردساتە کە لەشەوانی مانگی رەمەزانی پیرۆز پێشکەش دەکرێت و هونەرمەندی ناسراوی کورد سامان عومەر وەک ئەزمونێکی نوێی کارکردن ئەم بەرنامەیە پێشکەش دەکات و لەبارەی ئەم ئەزمونە نوێیەوە بۆ PUKmedia دواو وتی: زۆرجار پێشنیاری بەرنامەم بۆ کراوەو نەمتوانیوە بڕیار بەم، یەکەم جاریش کە کەناڵی کوردسات پێشنیاریان کرد قورس بوو، چونکە بیرم ئەکردەوە چی بکەم بۆ ئەوەی کارێک بێت بۆ برەودان بە خەرمانی هونەریم و بەرنامەیەکیش بێت سودی هەبێت.

وتیشی: هەموو کات کوردسات پەیامێکی هەبوە کەبە قورسایی کلتوری کوردی کاربکات و بیپارێزێت و ئەم بەرنامەیەش هەر لەو چوارچێوەیەدا کاری کردوەو بە سێ جۆر ستایلی موزیکی جیاواز کارمان کردوە.

ئەم بەرنامەیە دوری نێوان سامان و هەوادارانی دەسڕێتەوە؟

سامان عومەر لە بەردەوامی گفتوگۆکانی و وەڵامی PUKmedia دا دەڵێت: یەکێک لە شتە گرنگەکان بۆ من لە بەشداریکردنم لەم بەرنامەیە ئەوەبوو ئەو گلەییەی هەبوو لەسەر بێدەنگبونی من لەلایەن هەواداران و گوێگرانم نەماو کوردسات منی بە هەوادارانم نیشاندایەوە و دواتر من زیاتر لە ٢٥ گۆرانیم لەو بەرنامەیە لەماوەی مانگێکدا پێشکەش کردوە کە نیوەی زیاتری هی خۆمن و خەڵک یادگاری لەگەڵیان هەبوە و بەشێوازێکی جیاوازتر یاومەتەوە بە گوێی گوێگرانمدا وهاوکات پەیوەندیەکم لەگەڵ ئەم جیلە تازەیە دروست کردوە، کەهەر لەسەرەتاوە کە ئێمە لەگەڵ کوردسات ئەم بەرنامەمان دانا ویستمان بڕبێت لە موزیک و گۆرانی رەسەنی کوردی کە زەحمەتە بۆ ئێستا جیلێک هاتوە کەمترین گوێگرتنی بۆ هونەری کوردی هەیە.

گرنگە خودی هونەرمەندان بەرنامە هونەرییەکان پێشکەش بکەن؟

لەوەڵامی پرسیارێکی تری PUKmedia سامان وتی: زۆر گرنگە بەرنامە هونەرییەکان بەتایبەت موزیک و گۆرانی لەلایەن خودی هونەرمەندانەوە پێشکەش بکرێن، هەم زیاتر شارەزاییان لە لایەنە هونەریەکە هەیە بەو پێیە خۆیان ئەزمونی دەکەن و هەم ئاشانییەکی تەواویان لەگەل میزیکژەنان و گۆرانیبێژان هەیە و باش و خراپ لەیەک جیائەکەنەوە.

خۆشبەختانە کاردانەوەیەکی باشی هەبووە.....................

وتیشی: لە سۆشیال میدیا و لەناو خەڵکیش بەرنامەکە کاردانەوەیەکی باشی هەبوەو گوێگرێکی زۆری هەیە.

سامان عومەر کاری نوێی دەبێت؟

هونەرمەند لەبارەی داهاتوەوە وتی: کۆمەڵێک بەرهەمی تازەم هەیە و دوای مانگی رەمەزان کاری لەسەر دەکرێت، کە  دوو بۆ سێ گۆرانییە و بە شێوازی تاک و بە کلیپ بڵاودەبنەوە.

ئەوەشی بەهەوادارانی وت: کە سامان نەوەستاوەو بەردەوامە لە کاری هونەری و خزمەتی هونەری کوردی.

سامان عومەر لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی 1993 تۆمار کردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی 1997 بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری کردوە، جگە لەسازکردنی چەند کۆنسێرتێک، چەندان ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، ماوەیەک لەوڵاتی فینلاند دەژیا و لە ئێستادا لە کوردستان بەرنامەیەکی هونەری بۆ مانگی رەمەزان لە کەناڵی کوردستان پێشەکەش دەکات.

PUKmedia تایبەت

175947558_3861552727256097_1825437010908734859_n.jpg

177727868_5226928527377197_3196907478397552716_n.jpg

181759429_1804063009773719_1967766833241827091_n.jpg

181209260_3960360454029571_1844114958789370391_n.jpg

175024050_4078928608794396_2583660463751748702_n.jpg

photo_2021-05-06_17-04-48.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket