riklam

كۆڕێك بۆ نوێنەری یەكێتی لەمیسر سازدەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:04 AM - 2021-05-06
.

.

نوێنەری یەكێتی لەمیسر لەسیمینارێكدا باسی سەردەمی سەرۆكایەتی عەبدولفەتاح سیسی و  تێڕوانینی سیاسیەت و ستراتیژی میسر بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری كوردستان و پەیوەندی نێوان وڵاتانی میسرو توركیا لەقۆناغی دوای كۆتایی دەسەڵاتی ئیخوان كرد.

مەكتەبی بیروهۆشیاری – بۆردی توێژینەوەو روناكبیری بەهەماهەنگی بۆردنی پەیوەندییە هەرێمایەتییەكان لەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی بەناونیشانی (دۆخی ئەمڕۆی میسرو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كۆڕێكی بۆ مەلا یاسین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخست.

لەكۆڕەكەدا باسی لەپێگەی ستراتیژی میسر لەسەردەمی سەرۆكایەتی عەبدولفەتاح سیسیدا كرد، هەروەها ئاماژەی بەعیراق و هەرێمی كوردستان كرد لەتێڕوانینی سیاسیەت و ستراتیژی میسردا، هەروەها پەیوەندی میسر لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تری كوردستان.

هەر لەسیمینارەكەدا تیشكی خستەسەر پەیوەندی نێوان وڵاتانی میسرو توركیا لەقۆناغی دوای كۆتایی دەسەڵاتی ئیخوان.

لەبەشێكی تری سیمینارەكەدا دوای خستنەڕووی تێڕوانیەكان، ئامادەبوانی بەشداری سیمینارەكەی لەبارەی تەوەرەكانەوە پرسیاریان ئاڕاستەی نوێنەری یەكێتی لەمیسر كرد.

PUKmedia تایبەت  

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket