riklam

ڤیدیۆ.. كۆمیته‌ی چارچه‌لی ھه‌ركی له‌ قه‌زای خه‌بات كرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:05 PM - 2021-05-05
.

.

به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر رێبوار ئیسماعیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نی 3 رێكخستنی ھه‌ولێر و  ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆمیته‌ی  (چارچه‌لی ھه‌ركی) له‌ قه‌زای خه‌بات كرایه‌وه‌.

دواتر له‌وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان (عه‌بدولقادر ره‌زاق) لێپرسراوی كۆمیته‌ی (چار چه‌لی ھه‌ركی) رایگه‌یاند: به‌لێن ده‌ده‌ین له‌ئاست چاوه‌روانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان داده‌بین و به‌ كاری رێكخراوه‌ی خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنووره‌كه‌ بكه‌ین.

جگه‌ له‌ كرانه‌وه‌ی كۆمیته‌كه‌ به‌ سه‌دان گه‌نجی عه‌شیره‌تی ھه‌ركی له‌سه‌ر راسپارده‌ی شێخ جه‌وھه‌ر ئاغا ھه‌ركی په‌یوه‌ندیان به‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد وبه‌ڵێنیاندا به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه‌ كار بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كێتی بكه‌ن و رێبازی ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌گرنه‌به‌ر.

یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان حزبێكی جه‌ماوه‌ری فراوانه‌ مێژوویه‌كی پرشنگداری ھه‌یه‌  له‌دوای كۆنگره‌ی چوار یه‌كێتی بۆته‌ جێگای ئومێدی سه‌رجه‌م كوردستانیان تادێت ئه‌م حزبه‌ گه‌وره‌تر و فراوانتر ده‌بێت.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket