riklam

مەخموور.. بارەگای ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكان کرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:00 PM - 2021-05-05
.

.

بەسەرپەرشتى ( نەسروڵڵا سورچی) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 20ی قەرەچوغ و بە ئامادەبوونی حاكم سابیر ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی موسل و (ئارام قادر خەبات) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و نوێنەری هاوسەرۆكانی یەكێتی لەسەنتەری قەزای مەخموور بارەگای (ناوەندی رێكخراوە دیموكراتیەكانی مەخموور) كرایەوە ، دوای پچڕاندنی قردێلەی سەوزی كردنەوە، دەستپێكی مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆگیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.

لەووتەیەكدا نەسروڵڵا سورچی رایگەیاند: كە كردنەوەی ئەم بارەگایە خۆی لەخۆیدا نیشانەی بەرەوپێش چوون و هەنگاونانە بەئاراستەی خزمەتكردنی گەنجانی سنورەكەو وەك مەڵبەندی قەرەچوغ تەواوی پاڵپشتیان دەبین بۆئەوەی بەسەركەوتووی لەخزمەتی خەڵكی بەشەرەفی مەخمووربن و پیرۆزبای لە خەڵكی سنورەكەو بەتایبەت گەنجان كرد بۆكردنەوەی بارەگاكە و ووتی كردنەوەی ئەم بارەگایە گرینگی پێدانی یەكێتیە بەو سنورەی زۆرترین شەهیدو قوربانی بەخشیوە.

پاشان حاكم سابیر لەووتەیەكدا تیشكی خستە سەر خەباتی رابردووی سنورەكەو ووتی وەك چۆن پێشتر گەنجانی مەخموور لە خەباتی رزگاری و لەشۆرشدا سەرمەشق بوون ئەمرۆش گەنجانی سنورەكە بەشێوازێكی تر لەخەبات بەردەوامن كەخەباتی رێكخراوەییە .

دوواتر هەرلەمەراسیمەكە ئارام قادر خەبات لەووتەیەكدا پیرۆزبای كردنەوەی بارەگاكەی كرد و رایگەیاند بەهەموو شێوەیەك لەخزمەتی خەڵكی سنورەكە دەبن و پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ناوەندی مەخموور دووپات كردەوە .

مەراسیمەكە بەپێشكەشكردنی چەپكە گوڵی پیرۆزبای مەڵبەندی قەرەچوغ و مەڵبەندی موسڵ و نوێنەری هاوسەرۆكان و هەڤاڵانی تری بەشدار كۆتایی پێهات و لە لایەن خۆشیوە (محمد قادر ) لێپرسراوی ناوەندی مەخموور سوپاسی پاڵپشتی هەڤاڵانی كرد و تیشكی خستە سەر گرینگی ناوەند بۆخزمەتی گەنجان و بەلێنی دا بەهەموو شێوەیەك هەوڵ بدەن لەخزمەتی سنورەكەبن

PUKmedia/ نوسینگەی ڕاگەیاندنی ل.مەلبەند

181951379_316447523456122_3193169435908355060_n.jpg

182260248_316447586789449_4019729864862751410_n.jpg

182078200_316447363456138_6036528521494984570_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket