riklam

هیندستان.. لە سەعاتێكدا 120 كەس بەكۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن

جیهان 11:00 PM - 2021-05-04
.

.

شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا تەواوی هیندستانی گرتووەتەوەو بەپێی ئامارەكان لەهەر سەعاتێكدا 120 كەس گیانلەدەستدەدەن.

ئاژانسەكانی هەواڵی هیندستان دووپاتیان كردوەتەوە:" لەماوەی یەكەم مانگی رابردوودا كە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا وڵاتی هیندستانی گرتووەتەوە، لەهەر سەعاتێكدا 120 كەس بەكۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن".

رونیشكراوەتەوە:"  لەماوەی یەك مانگدا 222 هەزار هاووڵاتی لەهیندستان بەكۆرۆنا گیانیلەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" بەتەنها لەیەك هەفتەی رابردوودا 57 هەزار هاووڵاتی لەهیندستان بەكۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە".

هەر بەپێی هەواڵەكان، ژمارەیەك وڵات بەتایبەت ئەمریكا كارمەندانی دیپلۆماتی خۆیان لەو وڵاتە كشاندوەتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket