riklam

خورماتوو.. داعش مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیان دروستكردووە

کوردستان 10:27 PM - 2021-05-04
.

.

هاووڵاتیانی خورماتوو نیگەرانن لە جمجۆڵەكانی چەكدارانی داعش كە لەم دوایانەدا لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و تایبەت قەزای خورماتوو ئەنجامی دەدەن.

لەوبارەیەوە چەند هاووڵاتییەك بە PUKmedia یان راگەیاند: جمجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای خورماتوو جێگای مەترسی و دڵەڕاوكێیە و لەم رۆژانەی دوایشدا زیادی كردووە.
راشیانگەیاند: تەنانەت كاریگەری كردوەتە سەر كار و بازاڕی هاووڵاتیان و داوایان كرد كە هەردوو حكومەت هەماهەنگی بكەن لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشایانەی لە سنوورەكە هەیە و رێگری لە كردەوە تیرۆرستییەكان بكەن.

هەر لەو بارەیەوە مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: تێبینیمان كردووە كە جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیادی كردووە و چەند جارێك هێرشیان كردووە و خورماتووش بێبەش نەبووە لەو هێرشانە، كە  هۆكارەكەشی بۆ بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەگەڕێتەوە چونكە، پێشتر شەش لیوای پێشمەرگە لە سنووری خورماتوو هەبوو كە ناوچەكەیان بە تەواوی كۆنتڕۆل كردبوو.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket