riklam

لاهور شێخ جەنگی: سوپاسی مامۆستایانی ئاینی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2021-05-04
.

.

لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، ڕەمەزان مانگێكی پیرۆز و  پڕ لەخێر و بەرەكەتە و خۆشحاڵەم بەربانگم لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كردەوە و سوپاس و ستایشی مامۆستایانی ئاینیم كرد كە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە.

ئێوارەی ئەمڕۆ 4-5-2021، مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان ئێوارە خوانێكی بۆ مامۆستایانی ئاینی لە سلێمانی رێكخست و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: خۆشحاڵبووم كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، خوانی بەربانگم لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی ئایینیی هەرێمی كوردستان كردەوە. ڕەمەزان مانگێكی پیرۆز و  پڕ لە خێر و بەرەكەتە بۆ خوشك و برا مسوڵمانەكانمان و سەرجەم مرۆڤایەتی، پەروەردگاری مەزن نوێژ و ڕۆژوو و نزای هەمووان قبووڵ بكات و خێر و خۆشی ئارامی و خۆشگوزەرانی ڕوو بكاتە میللەتەكەمان.

راشیگەیاندووە: لەو ئێوارەخوانەدا سوپاس و ستایشی مامۆستایانی ئایینیم كرد كە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و لێكگەیشتن و بنەما ئاینییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی و چەسپاندنی یەكڕیزیی نیشتیمانی.

PUKmedia فۆتۆ.. جەعفەر جەلالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket