riklam

پارێزەرێك: داوای بێ لایەنی دادگای پێداچوونەوە دەكات

کوردستان 08:57 PM - 2021-05-04
.

.

پارێزەرێك لەبارەی كەیسی چالاكوانانی بادینان رایدەگەیەنێت، هیوادارم دادوەران هەوڵبدەن بێ لایەنی خۆیان بپارێزن و دوور لە هەر جۆرە ئینتمایەك بڕیاری سەربەخۆ و بێلایەنانە بدەن، چونكە بڕیاریدان بە پێچەوانەوە بە پەڵەكی رەش لەنێوچاوانی دادگاكانی كوردستان دادەنرێت و روژێكی رەش لە مێژوی دادپەروەری لەهەرێمی كوردستان تومار دەكات.

سەردار هەركی پارێزەر و ماف ناس لە نووسینێكیدا لە فەیسبوك لەبارەی پێشتڕاستكردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی كوردستانەوە رایگەیاندووە: هیوادارم هەواڵی پێشتڕاستكردنەوەی بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی كوردستان بە زۆرینەی سێ لە كوی  پێنج ئەندامی ئەم دەستەیە لە كەیسی چالاكوانانی بادینان راست نەبێت، چونكە ئەگەر راست بێت بە پاشەكشەیەكی گەورە لە رێڕەوی دیمكراسییەت و بەهاكانی لە كوردستان دادەنرێت و زۆر بە نێگەتیڤ لەسەر هەرێمی كوردستان و دۆزەكەی دەشكێتەوە بە تایبەتی كە زۆربەی كونسوڵیەت وڵاتانی جیهانی ئازاد و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەتمەند بە بواری ماڤی مروڤ بایەخەیكی زۆر بەو دۆسیەیە دەدەن و چاودێری وردی دەكەن.

وتوشێتی: هیوادارم دادوەران هەوڵبدەن بێ لایەنی خۆیان بپارێزن و دوور لە هەر جۆرە ئینتمایەك بڕیاری سەربەخۆ و بێلایەنانە بدەن، بەتایبەتی ئەو سێ دادوەرە چونكە پیش هەمو شتێك بیرو باوەڕ و ئینتمای خویان لەكەدار دەكەن لەم كاتە هەستیارەدا.

ئەو پارێزەرە نووسیویشێتی: بڕیاریدان بە پێچەوانەوە بە پەڵەكی رەش لەنێو چاوانی دادگاكانی كوردستان دادەنرێت و روژێكی رەش لە مێژوی دادپەروەری مروڤایەتی لەهەرێمی كوردستان تومار دەكرێت.

هەمیشە بروام وایە كە ستراتیجەتی گەلی كوردستان بو بەدەست هێنانی مافەكانی بە پتەوكردنی دیموكراسیەت و كومەڵگەی مەدەنی دەبێت نەك كپكردنی ئازادییەكان.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ 4-5-2021، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر، بە دۆسییەی چالاكوانە سزادراوەكانی بادیناندا چووەوە و سزاكەی دادگای هەولێری پەسندكرد و سەرچاوەیەكی تایبەتیش بە PUKmedia  ی راگەیاند: دادگای پێداچوونەوەی هەولێر دوای پێداچوونەوە بەو دۆسییەدا بڕیارەكەی دادگای هەولێری وەك خۆی پەسەندكرد.

رۆژی 16-2- 2021 لە كۆی زیاتر لە 70 دەستگیركراوی بادینان، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگاییكردنی دەستگیركراوانی بادیناندا هەریەك لە ئەیاس ئەكرەم، شێروان شێروانی‌، شڤان سەعید بەڕۆژكی، گوهدار محەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسای بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، ئەوەش لەلایەن بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و بەرپرس و رێكخراوەكان و چالاكوانان رووبەڕووی رەخنە بووەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket