riklam

توركیا له‌هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ میسر

جیهان 07:50 PM - 2021-05-04
.

.

ماوه‌ی نۆ ساڵه‌ توركیا دژایه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر قاهیره‌ نه‌شاردۆته‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیشی له‌دژی میسر روون و ئاشكران، به‌ڵام به‌مدواییانه‌ توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌میسر چڕ‌كردووه‌ته‌وه‌و خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ئاسایی بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانیش، ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2021 ئاشكرایان كرد له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی توركیادا بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌میسر، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ وه‌فدێكی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌گاته‌ قاهیره‌و وه‌فده‌كه‌ ژماره‌یه‌ك دپلۆماتكار له‌خۆ ده‌گرێت، له‌دوای ساڵی 2013ه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌ داده‌نرێت.

به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، سه‌ردانه‌كه‌ خۆی له‌خۆیدا جه‌ختكردنه‌وه‌ی توركیایه‌ له‌باره‌ی نیازپاكیان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌وڵاتی میسرو پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گێڕ‌انه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كان و هاوكاری له‌گه‌ڵ قاهیره‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد ماوه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیار  گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، دۆسیه‌ی لیبیاو سوریاو رۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌ره‌كیترینی ئه‌و دۆسیانه‌ ده‌بن.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ زه‌مینه‌سازییه‌ك ده‌بێت بۆ دیداری نزیكی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاو میسر، مه‌ولود چاویش ئۆگلو وسامح شوكری. 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket