مۆزه‌خانه‌ی ئه‌رمینیا و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕ‌ێككه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن ئیمزا ده‌كه‌ن
جینۆساید 06:48 PM - 2021-05-04.
بۆ یه‌كه‌مجار له‌عیراق وڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌استدا دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمینیا و زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕ‌ێككه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 4-5-2021 به ئاماده‌بونی د. مه‌هاباد كامل عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و د. هاروتیون ماروتیان سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمینیا، هه‌ردوو زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی جینۆسادی ئه‌رمینیا رێكه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزاكرد.
كۆبونه‌وه‌كه به‌هۆكاری رێگرییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕ‌ێوه‌چوو كه تێیدا هه‌ریه‌ك له‌راگره‌كانی كۆلێژی یاسا و كارگێڕ‌ی و كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه ئه‌كادیمیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی جینۆسادی ئه‌رمینیا ئاماده‌ی بوون.
له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی له گرنگی ناوه‌ڕ‌ۆكی رێكه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو دامه‌زراوه‌كه كرد تایبه‌ت به بابه‌تی جینۆسایدی گه‌لانی كورد و ئه‌رمه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواكار بوو كه دامه‌زراوه ئه‌رمینیه‌كه هاوكاری ته‌واوه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بكات له سه‌رپێشخستنی سه‌نته‌ری جینۆساید و ئه‌زمونی دوورودرێژی خۆیان و ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ش بكه‌ن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی جینۆسادی ئه‌رمینیا باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌م رێكه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیانه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی وه‌ك زانكۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است و عیراقدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاریكاریه‌كی ته‌كنیكی و زانستی كرده‌وه بۆ سه‌رپێخستنی سه‌نته‌ری جینۆسایدی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نجامدانی كاری ئه‌كادیمی هاوبه‌شی فره‌چه‌شنه.
هه‌ریه‌ك له‌ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر چۆنێتی خستنه بواری جیبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه خسته‌ڕوو و بڕ‌یاردرا كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان هه‌ردولادا هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19