riklam

كاتی پێدانی كاره‌بای هه‌رێم به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان 06:31 PM - 2021-05-04
.

.

 لێپرسراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم كاتی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی پێدانی  كاره‌با به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و گۆڕانكارییه‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت به‌ ئاراسته‌ی باشكردنی ره‌وشی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

ئومێد مه‌حه‌مه‌د وته‌بێژی  وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: پرۆسه‌ی پێدانی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌ و له‌دوو مانگی داهاتوو ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشی: بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاو ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا دواتر سێ كۆمپانیای ناوخۆ ده‌ستنیشانكران بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ئه‌ركه‌، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت به‌ ئاراسته‌ی باشكردنی ره‌وشی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌با به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆی گرانبوونی نرخی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتیان،  چونكه‌ پێدانی كاره‌با به‌ كه‌رت تایبه‌ت مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئیتر حكومه‌ت هه‌موو  دۆسیه‌كه‌ی داوه‌ به‌و كه‌رته‌ ، به‌ڵكو ته‌نیا له‌رووی چاكسازی و به‌رێوه‌بردنی كاره‌با  هاوبه‌شیان پێده‌كرێت.

ئومێد مه‌حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌هه‌موو  دونیا كاره‌با و بواره‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن  كه‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و بۆته‌ هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و بۆچونانه‌ش دووره‌ له‌ راستی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن  ئه‌و هه‌نگاوه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان .

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا /هه‌ولێر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket