شاره‌زایه‌ك: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویستی به‌یاسا و ڕێكاری توند هه‌یه
06:31 PM - 2021-05-04.
شاره‌زایه‌كی بواری بایۆلۆجی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌عیراق به‌هه‌نگاوێكی دروست ده‌زانێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر سووربوون له‌جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕیاره‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی ئایاری 2021 له‌میانی دانیشتنی خۆیدا راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی په‌سه‌ند كرد و ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ، بڕیاره‌كه‌ش له 12ی ئایار تاوه‌كو 22ی ئایاری 2021 جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مه‌رجه‌كانی تری خۆپارێزی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌مدواییه ژماره‌یه‌كی زۆری له‌حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌په‌تاكه تۆماركرد.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتووچۆ داخستنی سه‌رجه‌م مۆڵ و چێشتخانه‌و كافتریا‌و چایخانه‌و سینه‌ماو سه‌یرانگاو هۆڵی بۆنه‌كان و ئاهه‌نگگێڕان و مه‌له‌وانگه‌و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و شوێنه‌كانی تر ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها رێگری له هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌كی مرۆیی ده‌گیرێت.
له‌لای خۆشیه‌وه، د.حه‌یده‌ر موعته‌ز موحی، شاره‌زای بواری بایۆلۆجی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4 ی ئایاری 2021 له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتووچۆ ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت و حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه، ئاماژه‌شیدا كه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدڕاڵ هه‌وڵه‌كانی خۆی زیاتر چڕ بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ژماره‌ی پشكنین بۆ كۆرۆنا (PCR) زیاد بكات.
موحی جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته یاسایه‌كی توند هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه په‌یڕه‌و بكرێت كه سه‌رپێچی له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كه‌ن، پێویستیشه له‌م ماوه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ژماره‌ی هه‌ڵاوێردو جیاكارییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه، تاوه‌كو بتوانرێت ئاستی ژماره‌ی توشبوون كه‌م بكرێنه‌وه‌و بڕیاری داخستن به‌ته‌واوه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست جێبه‌جێ بكرێت، هاوكاتیش پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و یاساكان ببن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24