riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق رووه‌و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ هه‌نگاو ده‌نێت

عیراق 06:02 PM - 2021-05-04
.

.

د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٥/٤ له‌ كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی بریت مه‌گۆرك، رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و دیرێك شولیت، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و جوی هوت، یارده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رۆژھه‌ڵات و خاتوو دانا سترول، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌باره‌ت به‌ دواین گۆڕانكارییه‌كانی جێی بایه‌خی هه‌ردوو وڵات له‌ ناوچه‌كه‌ و جیھان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و رۆشنبیری له‌ چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، ھه‌روه‌ھا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌گرنگی درێژه‌دان به‌كاری ھاوبه‌ش بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌ عیراق رووه‌و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ هه‌نگاو ده‌نێت له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یران و گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه‌ به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌روه‌ری عیراق ده‌بێته‌ ئامڕازێكی گرنگ و سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ئاشتی ناوچه‌كه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ژینگه‌ و هۆكاره‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌واو و به‌ بیابان بوون و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی وزه‌ی پاك و پاراستنی ژینگه‌ و به‌رێوه‌بردنی دۆسییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ئاو، له‌ رێگه‌ی ھێنانه‌كایه‌وه‌ی سیستمێكی كاری ھاوبه‌شی ھه‌رێمایتی و نێوده‌وڵه‌تی.

له‌لای خۆیه‌وه‌ شاندی ئه‌مریكا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوونی واشنتۆن بۆ پشتیوانیكردن له‌ ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری عیراق و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌ھێزكردنی ئابووری و درێژه‌دان به‌ كار و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ ته‌واوی بواره‌كاندا، به‌جۆرێك ببێته‌ مایه‌یی ھێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ھاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گه‌ل.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket