riklam

كازمی و ئه‌مریكا تاوتوێی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عیراق ده‌كه‌ن

عیراق 05:32 PM - 2021-05-04
.

.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ و وه‌فدی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئایاری 2021 گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عیراق و یارمه‌تیدانی له‌دابینكردنی پاڵپشتی بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستی PUKmedia كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ پێشوازی له‌وه‌فدێكی حكومه‌تی ئه‌مریكا كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی برێت ماكگۆرك، هه‌ماهه‌نگی كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندو باكووری ئه‌فریقیا، ئه‌ندامێتی دیریك شولیت، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و جۆی هێد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و دانا سترۆل، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند.

راشیگه‌یاند: له‌میانی دیداره‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌ش له‌سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌عیراق و په‌ره‌دان به‌ هاوكارییه‌كان و فراوانكردنیان له‌سێكته‌ره‌كانی ئابووری و كه‌لتووری و بازرگانی.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌: هه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌دا بابه‌تی هاوكاری له‌بواری ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌، جگه‌ له‌بابه‌تی یارمه‌تیدانی عیراق له‌دابینكردنی پشتیوانیی بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket