riklam

چاندنی برنج قه‌ده‌غه‌ كرا

کوردستان 05:14 PM - 2021-05-04
.

.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كرماشان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی وشكه‌ساڵی و نه‌بارینی باران و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی چاندنی برنج بۆ ئه‌مساڵ له‌و پارێزگایه‌ قه‌ده‌غه‌ كرا.

سه‌ید ئه‌فشین سه‌فه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند: به‌هاری ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌بارینی باران وشكه‌ساڵی سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چاندنی برنج ده‌ربچێت.

سه‌فه‌وه‌ی داوای له‌ جوتیاران كرد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك برنج نه‌كێڵن.  

 ساڵانه‌ له‌ هه‌زار و دوو سه‌د دۆنم زه‌وی له‌و پارێزگایه‌ برنج ده‌كێڵدرێن و چاندنی برنج ساڵانه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایار له‌و پارێزگایه‌ ده‌ستپێده‌كات.

PUKmedia  و/ باشیلا جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket