riklam

كازمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ته‌میمی په‌سه‌ند ده‌كات

عیراق 04:49 PM - 2021-05-04
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ 4-5-2021، كۆبوه‌وه‌ و گفتوگۆی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كرد، لیژنه‌كه‌ پێشنیازی سه‌پاندنی سزای كرد به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، یاریده‌ده‌رانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی به‌ به‌خشینیان له‌پله‌كانیان، هه‌روه‌ها پێشنیاز كرا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ناوچه‌ی ره‌سافه‌ش له‌پۆسته‌كه‌ی ببه‌خشرێت.

له‌راگه‌یه‌نراوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌مڕۆ هاتووه‌، دوای راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكرد، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سندكرد.

PUKmedia ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket