riklam

شاره‌وانی بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌رده‌كات

کوردستان 04:06 PM - 2021-05-04
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ستن و خوێدنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و وه‌رگرتنی پاره‌ی هاوبه‌شانی ئاو كه‌ساڵی 2018 ده‌رچووه‌، هه‌مواركرایه‌وه‌ و وه‌رگرتنی پاره‌ی هاوبه‌شانی ئاو به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتیان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكراوه‌.

ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌مڕۆ 4-5-2021، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: پێشتر به‌گوێره‌ی رێنمایی ساڵی 2018 كه‌تایبه‌ت بوو به‌ به‌ستن و خوێدنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی ماڵان له‌خه‌رجكردنی 30 تا 60 مه‌ترسێجا 600 دینار له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ 450 دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

وتیشی: پێشتر به‌رامبه‌ر خه‌رجكردنی زیاتر له‌ 60 مه‌ترسێجا ئاوی ماڵان 2000 دینار له‌هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ 600 دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و بۆ شوێنه‌ بازرگانییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌ پاره‌ی ئاو كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket