دواین زانیاری له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان بۆسه‌ر به‌غدا
کوردستان 03:29 PM - 2021-05-04.
یه‌كێك له مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق باس له گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌غدا ده‌كات، كه پێكهاتوون له(پاسه‌پۆڕت و نیشینگه و ره‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی)، كه‌چی تاكو ئێستا ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه‌و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراقیش ئاماژه به‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات كه وایكردووه تاكو ئێستا ئه‌و پرسه یه‌كلانكراوه‌ته‌وه.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلان و به‌دواداچون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كانی كوردستان ژماره‌یان زۆره‌و به‌شێكیان موچه‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه تا ئێستا پرسی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر به‌غدا یه‌كلانه‌كرێته‌وه.
وتیشی: ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه له هه‌رێم وه‌رده‌گرن بیانخه‌ینه سه‌ر به‌غدا و له‌وێ دابمه‌زرێنه‌وه، بۆئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵ دراوه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه، به‌و هه‌نگاوه ته‌واوی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان ده‌چێته‌وه سه‌ر حكومه‌تی عیراقی و راسته‌وخۆ موچه له به‌غداوه وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆجێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، واتا ره‌زامه‌ندی به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی پرسی فه‌رمانگه‌كانی (پاسه‌پۆڕت و نیشینگه و ره‌گه‌زنامه و كارتی نیشتمانی) له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكرێته‌وه.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه PUKmedia په‌یوندی به سامی جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه‌چی ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه قسه بكات، هاوكات عه‌بدولناسڕ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان بۆ سه‌ر به‌غدا به‌باش ده‌زانێ بۆ PUKmedia وتی: رۆژانه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌كارمه‌ندانی ئه‌و فه‌رمانگانه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كرێت و داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان بچێته سه‌ر به‌غدا كه‌چی ئه‌وه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوو موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به لێبڕین دابه‌شده‌كرا، له‌كاتێكدا ئه‌وان موچه‌كانیان له حكومه‌تی عیراقه‌وه دێت، هه‌ربۆیه به‌هه‌وڵی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی رابردوو جیاوازی دوومانگی لێبڕینه‌كه‌یان بۆگه‌رایه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشیوابوو: گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان هیچ زیانێك به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان حكومه‌تی هه‌رێم به گشتی ناگه‌یه‌نێت، چونكه نه‌وه‌ك موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه به‌ڵكو موچه‌ی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای بودجه له به‌غداوه دێت، بۆیه من هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا نابینم.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23