riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست كۆبۆوه‌

کوردستان 03:25 PM - 2021-05-04
.

.

له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی نێچێرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست كۆبووه‌ و تاوتوێ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4-5-2021 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی و جێگره‌كانی سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و سه‌ره‌تا له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ له‌ گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پاشان له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتریش له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیستی كوردستان كۆبووه‌.

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم زیاتر یه‌كخستنی ماڵی كورد و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها باسكردنه‌ له‌ ده‌ستووری هه‌رێم.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket