riklam

پەرلەمانی كوردستان چوار تەوەر تاوتوێ دەكات

کوردستان 01:46 PM - 2021-05-04
.

.

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پێشنیازە یاسا دەكات و چوار تەوەر تاوتوێ دەكات.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشنامەیەكدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی چوار شەممە 5-5-2021، بەپێی بەرنامەی كارەكەش چوار تەوەری گرنگ تاوتوێ دەكرێن.

دەقی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان:

بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاساییی خولی بەهارە رۆژی 2021/5/5

بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2021/5/5، بەم شێوەیە بێت:

یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەكانی (79، 80) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان).

2. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق).

3. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان).

دووەم:خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (لیزا فلك الدین صابر) پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عیراق) بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عیراق).

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket