riklam

هاتوچۆ لەبارەی ئوتومبیلی بێ سەرەتاوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان 12:21 PM - 2021-05-04
.

.

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم خاوەن كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتومبیل ئاگادار دەكاتەوە كە مامەڵە بە ئۆتومبیلی بێ سەرەتاوە نەكەن و ئۆتومبیل لە دەرەوەی سنووری كۆمپانیا و پێشانگاكان رانەگرن.

دەقی ئاگادارییەكە:

ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەكاتەوە كە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو كۆمپانیا و پێشانگاكانی نمایشكردنی ئوتومبیل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم ڕێنماییە بەتایبەتی لەم خاڵانەی لای خوارەوە، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو رێكەوتەوە بەپێی خالەكانی ڕێنماییەكە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆكایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەكرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەك پێبژاردن و ڕێكاری پێویست دەگیرێتە بەر: 

1. خۆتۆماركردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان.

2. ڕانەگرتنی ئوتومبیل لە دەرەوەی سنووری كۆمپانیاو پێشانگاكان

3. پەیڕەوكردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی ئوتومبیل

4. مامەڵە نەكردن بە ئوتومبیلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەك

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket