riklam

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری ئامێدی بۆردومان دەكەن

کوردستان 11:00 AM - 2021-05-04
.

.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە چڕی چیا بەرزەكانی گوندی بازێی ناحییەی كانی ماسێ بۆردومان دەكەن و بەڕێوەبەری ناحییەكەش دەڵێت، سوپای توركیا نۆ  كیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنووری كوردستانەوە و دانیشتووانی سنوورەكەش ماڵەكانیان جێهێشتووە.

لەوبارەیەوە سەربەست ئاكرێیی بەڕێوەبەری ناحییەی كانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەی نیو سەعاتە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە چڕی بۆردومانی چیا بەرزەكانی نزیك گوندی بازێی ناحیەكە دەكەن.

وتیشی: بۆردومانەكە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و سوپای توركیا نزیكەی نۆ كیلۆمەتر هاتووەتە ناو سنووری كوردستانەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك لە دانیشتووانی ئەو گوندانە ماڵەكانیان جێهێشتووە.

جێی ئاماژەیە سوپای توركیا بە بیانووی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو سنوورە چەندین جارە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنێت و بۆردومانی گوند نشینان دەكات و زیانی مادی و گیانی بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت.

PUKmedia ئانێ دیدار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket